What is LBI

"بۆچی LBI ؟

ئێستا عێراقیەکان لە هەموو کاتێگۆریەک ماڕکەیەکیان هەیە. LBI خەڵاتی ساڵانەی ماڕکە پێشەنگەکانە.  بۆ دیاری کردنی ماڕکە بەهێزەکان و ماڕکە پێشەنگەکان،  ئەم ساڵ 2019، گەڕی یەکەمی پێشکەش کردنی خەڵاتەکان ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی ڕێزلێنان لە ماڕکە براوەکان و پاڵپشتی کردنی گەشەسەندنیان لە بازاڕ. لەسەر بنەمای پەسەندکردنی کڕیاران و ئەو زانیاریانەی کە لە کاری مەیدانی دەست دەکەون، ماڕکەکان دیاری کراون. هەندێک لە ماڕکەکان گەیشتوونەتە ڕێژەیەکی ترسناک لە بازاڕ لە زۆربەی کاتێگۆریەکان، تەنانەت ئەوانەشی کە پشت بە هاوردەکردنی بەرهەمەکان دەبەستن. بەردەوام بوون لەسەر ئەم ڕێژەیەی بازاڕ لە بەرهەمە هاوردەکراوەکان لە هەندێک لە کاتێگۆریەکان کێشەیەکی گەورەیە. بە نیسبەت هەندێک لە بەرهەمەکان، بەرهەمهێنانی ناوخۆیی یان کۆکردنەوە ڕەنگە سوودبەخش بێت، بۆ کەمکردنەوەی  ئەو کاتەی کە بۆ هاوردەکردن پێویستە، لەحاڵێکدا کات ڕگەزێکی پڕ تێچووە. تاکە ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی ئەم تێچوە زۆرە ئەوەیە کە دەست بکرێت بە بەرهەمهێنان لە بازاڕی پەیوەندیدار.  ئێمە پێمان وایە زۆر گرنگە کە ماڕکەکان و منافیسەکانیان دەست بکەن بە  وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.  ئەمەش سوود بەخش دەبێت بۆ ماڕکەکان و خەڵک لە کوردستان و تەواوی عێرقدا. لەم سۆنگەیەوە Score PR   ئەم بەرپرسیارێتیە دەگرێتە ئەستۆ و پلانی هەیە کە خەڵاتی ماڕکە پێشەنگەکان دابەش بکات لە عێراق. "

"

ئامانجەکان


01-  هاندان و پێشەکەش کردنی یارمەتی بۆ دانانی پێوەرەکانی کوالێتی. 


02-  هاندانی ماڕکە و کۆمپانیاکان بۆ گرتنەبەری ڕێگا و شێوازی بەرپرسیارانە. 


03- یارمەتی دانی عێراقیەکان بۆ دەست گەیشتن بە بەرهەمی کوالێتی بەرز. "