Who we are

LBI is a project of SCORE PR



"Score PR 

لەگەل تێکەڵ بوونەوەی خێرای عێراق لەگەڵ ئابووری جیهان، ماڕکە و براندینگ گرنگی زۆرتریان پەیدا کرد. هەر بازاڕێک واقعی خۆی و داینامیکی تایبەت بە خۆی هەیە. بەبێ هەڵسەنگادن و بەهەندوەرگرتنی ئەو داینامیکانە دروشم و پەیامی بیانی ناگاتە بەکاربەرە خۆجێیەکان. وە ڕەنگە بشبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ماڕکەکان.

Score PR  ئاژانسێکی پەیوەندی گشتیە، دامەزراوە بۆ ئاڕاستە کردنی ئەوکۆمپانیایانەی کە لەبازاڕی عێراقی کار دەکەن، لە ڕێگای هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی ئێستای بازاڕی عێراق و پاڵپشتی کردن لە پرۆسەی براندینگ لە بازاری عێراقی. وە بۆئەوەی ببێتە هاوبەشی ماڕکەکان لە چارەسەرکردن بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێژەی هاوبەشی بە ئامانجگیراو لە بازاڕ. 

".



"

Nish Research ، لە 2009 ەوە لە بازاڕی عێراق چاڵاکی هەیە. نیش کۆمپانیایەکە خاوەنی لێهاتوویەکی بەرزە و هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی توێژینەوەی بازاڕ و توێژینەوەی کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری عێراق.  توێژینەوەکان هەموو جۆرەکانی توێژینەوە دەگرێتەوە وەک پرۆژەی ئامادە و  توێژینەوەی دێسکی و دیزاینکردنی ڕاپرسی و ڕاپۆرتی کۆتایی و توێژینەوەی بەدواداچون. بە هۆی ستافی ئەکادیمی و راویژکارە بەتواناکانی، نیش ئەزموونێکی باشی هەیە لە ئەنجامدانی کاری مەیدانی و توێژینەوەی چەندی و جۆری و شیکردنەوەی ئاماریی پێشکەوتوو و ئامادەکردنی ڕاپۆرت و پرێزیێتەیشنی ڕاستەوخۆ و بەئەنجامی دروست. نیش ئەندامە لە ESOMAR لە D-U-N-S و SAM تۆمارکراوە. 

"


سپۆنسەرەکان



                                                  

تۆڕی تەلەفزیۆنیی الشرقية                                  تۆڕی میدیایی کوردماکس                                                       تۆڕی میدیایی ڕوداو



تیمەکەمان

سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاران



Prof.Dr.Ibrahim Sirkeci

ئەو سەرۆکی بابەتەکانی بازاڕسازی و مامۆستایە لە زانکۆی ڕیجنت لە لەندەن. پرۆفیسۆر ئیبراهیم بەڕێوەبەری سەنتەری ڕیجنت بۆ بزنسی بێ سنوور و بەڕێوەبەرایەتیە.  پروف ئیبراهیم لە 2003ە وە  وانەی بازارسازی نێودەوڵەتی و عاداتی بەکاربەر دەلێتەوە. ئەو هەستاوە بە درستکردنی تێڕمەکانی بەکاربەری مۆبایلی بێ سنوور و بەکاربەری پەیوەندیکار. ئەو گرنگی دەدات بە شیکردنەوەی پێکهاتەی دانیشتوان و بازارسازی و جۆرەکانی چوونە بازار بە تایبەت بڵاوبوونەوەی خواردەمەنی و مارکەکان لە بازاڕە تازەکان.  ئەو نووسەرێکی پڕ بەرهەمە. توێژینەوەکانی بە فراوانی بڵاوکردوونەتەوە. هەستاوە بە ئەنجامدانی توێژینەوە لە عێراق و تورکیا و بەریتانیا و ئەلمانیا. ئەو لێکۆلینەوەی کردوە لە جولەی دانیشتوان لە عێراقی دوای 2003. چەندین کتێبی نووسیوە.  لەوانە کتێبی: بازارسازی بێ سنوور و بەکاربەرانی بێ سنوور کە لە 2013 لە Springer  بڵاوی کردۆتەوە. وە پەرتوکی کۆچ و گواستنەوە داراییەکان لە کاتی کێشەی دارایی جیهانی و دواتر کە بانکی نێودەوڵەتی لە 2012 بلاوی کردەوە. هەروەها بەڕێز سرکەجی سەرنوسەری گۆڤاری بازارسازی بێ سنورە.

LBI 2019 GUEST SPEAKERS


Prof.Dr.Finola Kerrigan

دکتۆر فینۆلا کریجان مامۆستای بابەتی بازاڕسازیە لە کۆلێژی بزنس لە زانکۆی بێرمینگهام کە لەوێ هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی توێژینەوە و گوتنەوەی وانەی بازارسازی. توێژینەوەکانی لە بارەی ماڕکەکان و براندینگ و تەکنەلۆجیای نوێ و بازاڕسازی بەکاربردنی هونەر لە کۆمەڵێک گۆڤاری پێشەنگی جیهانی بلاوکردۆتەوە. بەڕێز مامۆستا کریجان لە کاتی بەڕێوەچوونی ئیڤێنتە پیشەسازیەکان،  توێژینەوەکانی لە چەندین زانکۆی جیهانی پێشەکەش کردوون. توێژینەوەکانی سپۆنسەری دارایی کراون لەلایەن کۆمەڵێک لە ڕێکخراوی  نیشتمانی و نێودەوڵەتی.  بۆ زانیاری زیاتر  لە بارەی کتیبەکانی تەماشای ئەم لینکە بکە:http://tinyurl.com/l99jbm4


LBI 2019 GUEST SPEAKERS


Dr.Phil Clemens

فیل کلیمنتس بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەڕێوەبەری سێ کۆمپانیای جیهانیە کە تایبەتمەندن لە فێرکردن و ڕاهێنان بەڕێوەبردنی ئیڤێنتەکان. لە سەر ئاستی جیهان کاری کردووە وەک بەڕێوەبەری ئەکادیمی لە زانکۆیەکی هیندی بۆ سەرپەرشتی کردنی تواناکانی سەرچاوە مرۆییەکان و پێشکەش کردنی ئیڤینتە گرنگەکان لە ڕۆژهەلاتی ناوین و باکوری ئەفریقیا.  ئێستا ئەو بەشدارە لە پرۆژەکانی مۆریشیۆس و ئەمریکای لاتینی لە گەڵ کڕیاری جۆراو جۆر وەک حکومەتی مالیزی و نایجیریا و پەنەما. ئەو تایبەتمەندە لە چۆنیەتی پشتگیری کردنی ئیڤێنتە گرنگەکان بۆ بازارسازی ستراتیژی براندینگ بۆ دەزگاکان و حکومەتەکان.